کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

مانگرتنی فڕۆكه‌وانانی شیركه‌تی فڕۆكه‌وانی بریتیش ئه‌یرۆز

مانگرتنی فڕۆكه‌وانانی شیركه‌تی فڕۆكه‌وانی

مانگرتنی فڕۆكه‌وانانی شیركه‌تی فڕۆكه‌وانی

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌ ئه‌نجامی مانگرتنی دوو ڕۆژه‌ی فڕۆكه‌وانانی شیركه‌تی فڕۆكه‌وانی “بریتیش ئه‌یرۆز” له‌ بریتانیا، هه‌زار و ٧٠٠ گه‌شتی ئاسمانی ئه‌م فڕۆكه‌خانه‌یه‌ هه‌ڵوه‌شێندراوه‌ته‌وه‌ و به‌ هه‌زار موسافیریش سه‌رگه‌ردان بوون.

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٨ی خه‌رمانان، فڕۆكه‌وانانی شیركه‌تی فڕۆكه‌وانی “بریتیش ئه‌یرۆز” له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ ئاستی له‌خواره‌وه‌ی حقووقه‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه‌ و مانگرتنێكی دوو ڕۆژه‌یان ڕاگه‌یاند. شایانی باسه‌، ناڕازییان ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر وڵامێكی ئه‌رێنی به‌ داواكارییه‌كه‌یان نه‌درێته‌وه‌، ئه‌وه‌ ١٨ ڕۆژی دیكه‌ سه‌ر له‌نوێ ده‌ست له‌كار ده‌كێشنه‌وه‌ و مان ده‌گرن.