به پێی ڕاپۆرته‌كان، “فه‌رشاد ده‌ستمه‌ردی” خه‌ڵكی شارستانی دێهده‌شت و له ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی شۆڕشی ژینا، به هۆی نایاسایی بوونی ڕه‌وندی دوۆسیه‌كه‌ی مانی له خواردن گرتووه.
ناوبراو ساڵی ١٤٠١ی هه‌تاوی و له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی” له لایه‌ن هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له شاری “دێهده‌شت” سه‌ر به پارێزگای كۆهگیلویه و بۆیرئه‌حمه‌د، ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئێتڵاعات كرا. پاشانئه‌و هاووڵاتییه له لایه‌ن لقی ١٠٢ی دادگا ئینقلابی ئه‌و شاره،به تۆمه‌تی “بێڕێزی به ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامی” حوكمی ١٥ مانگ و یه‌ك ڕۆژ وهه‌روه‌ها به تۆمه‌تی “هه‌وڵدان بۆ تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات له ڕێگای ساز كردنی گروپ” حوكمی پێنج ساڵ به‌ندكرانی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه. ئه‌و به‌ندكراوه له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی ڕایگه‌یاندووه كه دژ به سه‌پاندنی حوكمی قورس و هه‌روه‌ها نایاسایی بوونی ڕه‌وندی دۆسیه‌كه‌ی مانی له خورادن گرتووه و هه‌روه‌ها چاو و لێویدووریوهتهوه.
