کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

مانگرتنی شۆفێر پاسه‌كانی سرویسی قوتابیان له‌ مه‌ریوان

مانگرتنی شۆفێر پاسه‌كانی سرویسی قوتابیان له‌ مه‌ریوان 1

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١ی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له‌ شۆفێر پاسه‌كانی سرویسی  قوتابیان له‌ شاری مه‌ریوان به‌ دژ به‌ كه‌مبوونی حه‌قده‌ست ده‌ستیان له‌ كار كێشا و كۆبوونه‌وه‌.

شۆفێرانی ناڕازی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ به‌ هۆی كه‌مبوونی حه‌قده‌ست، دۆخی ژیانیان له‌ خراپیدایه‌ و توانای  دابین كردنی بنه‌ماڵه‌كانیان نییه‌. له‌ به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا شۆفێرانی  ناڕازی خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه‌ و بایه‌خ دانی ڕژیمی كۆماری ئسلامی به‌ داخوازییه‌كانی شۆفێرانی ناڕازی بوون.