كرێكارانی ناسراو به “گیگ” له سه‌رتاسه‌ری وڵاتی ئا‌مریكا، ڕۆژی ١٣ی مانگی مه‌ی و له ناڕه‌زایه‌تی به چه‌وساندنه‌وه‌ی كرێكاران له ڕێگه‌ی كڕینی هێزی كاریان له شیركه‌ته‌كانی “ئۆبر”، “لیفت” و چه‌ندین شیركه‌تی “ئستارت ئاپ”ی دیكه له‌و وڵاته، مانیان گرت.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی پیشه ئینترنتییه‌كان ناسراو به “گیگ” له شاری “سانفڕانسیسكۆ”، “لووس ئانجلس” و چه‌ند شاری دیكه‌ی ئا‌مریكا ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و داوایان كرد یاسای كرێكاری ناسراو به “پی.ئاڕ.ئۆ” كه ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان ده‌باته سه‌ره‌وه جێبه‌جێ بكرێت. له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی خۆپێشاندانی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی “ئستارت ئاپ” له ئا‌مریكا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئیداری ئه‌یاله‌تی “كالیفۆرنیا” كۆبوونه‌وه و داوایان كرد یاسای پێشنیاركراوی “پی.ئاڕ.ئۆ” له لایه‌ن پاڕله‌مانی ئه‌و ئه‌یاله‌ته‌وه په‌سه‌ند بكرێت.