کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

مانگرتنی شۆفێر ئەمبۆڵانسەکانی سنووری گەرمیان لە هەرێمی کوردستان

مانگرتنی شۆفێرانی ئەمبۆڵانسەکانی سنووری گەرمیان لە هەرێمی کوردستان

سەرجەم شۆفێرانی ئەمبۆڵانسەکانی سنووری گەرمیان ڕۆژی ڕابردوو، لەبەرامبەر پێنەدانی پاداشت و مافەداراییەکانیان نەچوونە سەرکارەکانیان و ڕایانگەیاند تاوەکو پاداشته‌كانمان پێنەدرێت ناگەڕێینەوە سەر کارەکانمان.

“ڕەفیق قادر” بەرپرسی شۆفێری ئەمبوڵانسەکانى ئیدارەى گەرمیان ڕایگەیاند: بەهۆی ئەوەی ماوەى نۆ مانگە پاداشتى نان خواردن و ڕێگاوبان بۆ شۆفێران و کارمەندانی ئەمبوڵانسەکانی سنووری گەرمیان خەرجنەکراوە، لە دوێنەوە مانگرتنیان لە کارەکانیان ڕاگەیاندووە، ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوە داوە هه‌تا ئێستا زیاتر لە چەند جارێک سەردانی بەرپرسی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی گەرمیانیان کردووە و کێشەکانیان خراوه‌ته‌ به‌ر باس، بەڵام گوێ بۆ داواکاریەکانیان نەگیراوە و هەربۆیە ئەوانیش مانگرتنیان ڕاگەیاندووە.