ڕۆژی سێشه‌ممه ١٩ی سه‌رماوه‌ز، كۆمه‌ڵێك له شۆفێره‌كانی وه‌ن له شاری هه‌مه‌دان، له ناڕه‌زایه‌تیی به كه‌م كردنه‌وه‌ی به‌شی به‌نزین ده‌ستیان دایه مانگرتن.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ٢٧٠ شۆفێری وه‌ن له‌مشاره، له ناڕه‌زایه‌تیی كه‌م كردنه‌وه به‌شی به‌نزین به ٤٠٠ لیتر له مانگێكدا، له گواستنه‌وه‌ی هاوڵاتییان له هێڵی تاكسی شاروچكه‌كانی “مه‌ده‌نی، فه‌رهه‌نگیان، بهشتی، ئه‌ندیشه و خزر” خۆبواردن.