ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێكی زۆر له شۆفێرانی پاسه‌كان له شاری تاران به مه‌به‌ستی پشتیوانی له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك، ده‌ستیان له كار كێشا و مانیان گرت.
ڕاپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه شۆفێرانی مانگرتوو ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به هۆی خراپی دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌تیان و هه‌روه‌ها به مه‌به‌ستی پشتیوانی له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك، مانیان گرتووه و به بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك جهوخت له سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه پێویسته حكومه‌تی كۆماری ئیسلامی دژ به خۆپێشانده‌ران توندوتیژیی به كار نه‌هێنێت و له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامی سه‌ركوتی چڕی خۆپێشانده‌ران، مانگرتنه‌كانیان درێژه پێ ئه‌ده‌ن.
