ڕۆژی شه‌ممه ٣٠ی مانگی گوڵان، شۆفێرانی كامیۆنی ئوستانی ئیسفه‌هان به‌پێ ئه‌و بانگه‌وازی پێشتر بڵاو كرابۆوه دژ به ئێعدامی به‌ندكراوان و خراپی دۆخی مه‌عیشه‌ت ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، شۆفێرانی كامیۆنی ئوستانی ئیسفه‌هان به‌پێی بانگه‌وازێك كه پێشتر له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كرابۆوه ڕۆژی ڕابردوو مانیان گرت و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست له‌سێداره‌دانی “ساڵح میرهاشمی”، “مه‌جید كازمی” و “سه‌عید یه‌عقووبی” نیشان دا. كامیۆندارانی ئیسفه‌هان داوایان له ته‌واوی هاوكاره‌كانیان له سه‌رانسه‌ری ئێران كرد په‌یوه‌ست به‌و مانگرتنه گشتیه بن.