ڕۆژی دووشه‌ممه ١٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، شۆفێرانی تاكسی له شاری سنه دژ به نه‌بوونی داهات ده‌ستیان له كار كێشا و كۆبوونه‌وه.
شۆفێرانی ناڕازی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به هۆی چالاكییه به‌ربڵاوه‌كانی ئۆتۆمبیله‌كانی شیركه‌تی “ئێسناپ“، تاكسی ئینته‌رنێتی و هه‌روه‌ها شیركه‌ته‌كانی دیكه‌ی هاوشێوه، به ڕێژه‌یه‌كی زۆر و به‌رچاو داهاتیان دابه‌زیوه و دۆخی ژیانیان له خراپیدایه. له به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ناڕازیان به وتنه‌وه‌ی درووشم خوازیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی تێچووی كه‌لوپه‌لی ئۆتۆمبیل و سووته‌مه‌نی و هه‌روه‌ها بایه‌خ دانی به‌رپرسان به داواكارییه‌كانیان بوون.
