کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مانگرتنی شۆفێرانی به‌شی گواستنه‌وه‌ی شیركه‌تی فوولاد

مانگرتنی شۆفێرانی به‌شی گواستنه‌وه‌ی شیركه‌تی فوولاد 2

ڕۆژی هه‌ینی ٣١ی مانگی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك له‌ شۆفێرانی ناوگانی گواستنه‌وه‌ی پێرسۆنێلی شیركه‌تی فوولادی خووزستان، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ جێبه‌جێنه‌كرانی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه‌ و مانیانگرت.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، شۆفێرانی ناڕازی خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به‌پێی هێڵی هه‌ژاری و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ مه‌عیشه‌تییه‌كانیانه‌ و خوازیاری بایه‌خدانی به‌رپرسانی شیركه‌ته‌ به‌ باروودۆخی خراپی ژیانیان بوون.