شۆفیر پاسه‌كانی گواستنه‌وه‌ی كرێكارانی به‌نده‌ر خومه‌ینی، ڕۆژی شه‌ممه ٥ی ڕێبه‌ندان له ناڕه‌زایه‌تی به ئاستی له‌خواره‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان و هه‌روه‌ها وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنی كاربه‌ده‌ستان، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م شۆفیرانه كه ئه‌ركی گواستنه‌وه‌ی زیاتر له ٥ هه‌زار و ٥٠٠ كرێكاری به‌نده‌ر خومه‌ینیان له ئه‌ستۆیه، له‌ئاست له‌خواره‌وه بوونی حه‌قده‌سته‌كانیان، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی قیمه‌تی قه‌ته‌عاتی ئۆتۆبووس و درۆی به‌رپرسانی حكومه‌تی، ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتن و ڕایانگه‌یاندووه كه تا كاتێك كه سه‌رجه‌م خواسته‌كانیان دابین نه‌كرێ، ناگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان. شایانی باسه، ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی به‌نده‌ر خومه‌ینی بۆ پشتیوانی له‌م مانگرتنه و له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی بڕی چه‌ندین مانگ له حه‌قده‌سته‌كانیان، په‌یوه‌ست بوون به‌م مانگرتنه‌وه.