ڕۆژی دووشه‌ممه نزیكه‌ی ٣٥٠ شۆفیری ناوگانی ئۆتۆبووسڕانی ورمێ، له ناڕه‌زایه‌تیی به كه‌م كرانه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ناڕازییان ڕایانگه‌یاندووه: شاره‌داریی بیمه‌كانیان په‌رداخت ناكات و له لایه‌كیشه‌وه ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان به‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ٨٠ له‌سه‌د كه‌م كراوه‌ته‌وه. ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه له لایه‌ن هیچ ناوه‌ندێكی ده‌وڵه‌تییه‌وه پشتیوانیان لێ نه‌كراوه و ته‌نیا یارمه‌تییه‌ك كه پێیان كراوه، گۆڕینی ڕۆنی مۆتۆره‌كانیان بووه ئه‌وه‌یش هه‌تا ئێستا یه‌كجار ئه‌نجام دراوه.