کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

مانگرتنی شۆفیر ئۆتۆبووسه‌كانی سازمانی ئۆتۆبووسڕانی ورمێ

اعتصاب رانندگان سازمان اتوبوسرانی ارومیه

كۆمه‌ڵێك له‌ شۆفیر ئۆتۆبووسه‌كانی سازمانی ئۆتۆبووسڕانی ورمێ، ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٩ی سه‌رماوه‌ز، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ كه‌م كردنه‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان، دواخرانی حه‌قی بیمه‌كانیان و وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنی به‌رپرسان، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه‌ و مانیان گرت.

شۆفیرانی ناڕازیی به‌ به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌ به‌رامبه‌ر بینای شاره‌داری ئۆستانی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی، خوازیاری پێڕاگه‌یشتن به‌ سه‌رجه‌م خواسته‌كانیان بوون. ناڕازییان ده‌ڵێن: به‌ده‌ست واده و به‌ڵێنی به‌رپرسان وه‌ته‌نگ هاتوون و بڕیار بوو كه‌ ته‌وه‌ری بیمه‌ی ته‌كمیلی، گه‌ڵاڵه‌ی كاره‌ سه‌خت و زیانباره‌كان، دابین كردنی ڕۆنی ماشین، لاستیك و باقی ته‌سهیلاته‌كان تا كۆتایی ئه‌م مانگه‌ چاره‌سه‌ر بكرێت، به‌ڵام نه‌ته‌نیا ئه‌م كێشانه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراون، به‌ڵكوو له‌ كاتی سه‌ردان بۆ لای به‌رپرسانی ئۆتۆبووسڕانی، به‌ شێوازێكی سه‌رۆكانه‌ قه‌سه‌یان له‌گه‌ڵ كردوون.