ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له ئه‌نجامی مانگرتنی شۆفیر ئۆتۆبووسه‌كانی بووشێهر له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی حقووقه‌كانیان، له دوانیوه‌ڕۆژی ڕۆژی شه‌ممه‌وه هاتووچۆی ئۆتوبووسه‌كان له‌مشاره ڕاگیراوه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، شۆفیرانی ناڕازیی ڕایانگه‌یاندووه: هه‌تا ئێستا چه‌ندین جار به خواستی په‌رداخت كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان له به‌رامبه‌ر ناوه‌نده جۆراوجۆره‌كانی ده‌وڵه‌تی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردووه، به‌ڵام هه‌موو جارێك به‌دانی واده و به‌ڵێن كۆتاییان به كۆبوونه‌وه‌كه‌یان هێناوه. ده‌شڵێن: له ماوه‌ی یه‌ك مانگی ڕابردوودا به‌رپرسانی شاره‌داریی به‌ڵێنیان پێ دابوون كه له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژ، سه‌رجه‌م مۆتاڵباته‌كانیان په‌رداخت به‌كه‌ن، به‌ڵام ئێستا به‌دوای تێپه‌ڕبوونی چه‌ندین ڕۆژ به‌سه‌ر مانگی هه‌شت، هیچكام له‌م به‌ڵێنانه وه‌دینه‌هاتووه.