به پێی ڕاپۆرته‌كان، شۆفیره‌كانی خه‌تی واحیدی شاریی هه‌مه‌دان ماوه‌ی یه‌ك حه‌فته‌یه كه ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه و مانیان گرتووه.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، شۆفیرانی ناڕازیی له‌ئاست، له‌خواره‌وه بوونی كڕێكانیان و هه‌روه‌ها پشتیوانی نه‌كران لێیان له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه مانیان گرتووه. به‌وته‌ی شۆفیرانی مانگرتوو، تا كاتێك كه به خواسته‌كانیان نه‌گه‌ن ده‌ست له ناڕه‌زایه‌تیی و مانگرتن هه‌ڵناگرن. شایانی باسه، پێشتریش به سه‌دان شۆفیری “وه‌نه‌كان” له هه‌مه‌دان له ناڕه‌زایه‌تیی به كه‌مبوونی سه‌همییه بێنزینه‌كه‌یان، ده‌ستیاندابووه مانگرتن و له ڕاگوێزرانی هاووڵاتییان خۆیان بواردبوو.