کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مانگرتنی شۆفیرانی شیركه‌تی ئێسكپێرس سنێپ فوود له‌ تاران

اعتصاب پیک های اکسپرس اسنپ فود3

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ شۆفیرانی شیركه‌تی “ئێسكپێرس سنێپ فوود” له‌ تاران، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ درێژه‌ی كاریان له‌ژێر چاودێری شیركه‌تی “سنێپ باكس” ده‌ستیانداوه‌ته‌ كۆبوونه‌وه‌.

شۆفیرانی ناڕازیی ده‌ڵێن: به‌دوای ڕاگوێزرانیان بۆ ئه‌م شیركه‌ته‌، له‌مه‌به‌دواوه‌ له‌ بری ناردنی هه‌ر سفارشێكی غه‌زا، ده‌بێ كۆمیسیۆن په‌رداخت بكه‌ن. ده‌شڵێن: هیچكامیان له‌ خزمه‌تگوزاری بیمه‌ی به‌هره‌مه‌ند نین و ئه‌و لانیكه‌مه‌ حه‌قده‌سته‌ی كه‌ پێشیان ده‌درێ به‌هۆی گه‌یاندنی غه‌زاكانه‌ و هه‌ر بۆیه‌ له‌ئاست ڕاگوێزرانیان بۆ شیركه‌تی “سنێپ باكس” و كه‌م كردنه‌وه‌ی كۆمیسیۆن له‌ حقووقه‌كانیان ناڕازیین.