شۆفیرانی ئۆتۆمبێلیی كرێی شیركه‌تی نه‌وت و گازی گه‌چساران، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣ی ڕه‌زبه‌ر له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی چه‌ندین مانگ حه‌قده‌ست و هه‌روه‌ها كه‌م بوونی حه‌قده‌سته‌كانیان، ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ناڕازیان ڕایانگه‌یاندووه كه ٤ مانگه به حه‌قده‌ستی ساڵی ڕابردووه‌وه بۆ شیركه‌ت كار ده‌كه‌ن و قه‌رارداده‌كانیان بۆ تازه نه‌كراوه‌ته‌وه. شایانی باسه، حه‌فته‌ی ڕابردووش شۆفیری ئۆتۆمبێله‌كانی جۆری پیكابی ئه‌م شیركه‌ته به نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی له به‌رامبه‌ر ئیداره گشتیی شیركه‌تی نه‌وتی گه‌چساران ده‌ستیان دابووه كۆبوونه‌وه، به‌ڵام له لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه هیچ وڵامێكیان پێنهدرابۆوه.