کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مانگرتنی شه‌وانه‌ڕۆژی كه‌شاوه‌رزان له‌ ئیسفه‌هان

مانگرتنی شه‌وانه‌ڕۆژی كه‌شاوه‌رزان له‌ ئیسفه‌هان 2

شه‌وی دووشه‌ممه‌ ١٥ی گه‌لاوێژ، كه‌شاوه‌رزانی ئیسفه‌هانی هاوڕێ له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیان له‌ مه‌یدانی خۆراسگان مانیان گرت و خوازیاری پێدانی حه‌ق ئاوه‌ بوون.

ماوه‌ی یه‌ك حه‌فته‌یه‌ كه‌ كه‌شاوه‌رزانی ئیسفه‌هانی چاوه‌ڕێی پێدانی حه‌ق ئاوه‌ی زایه‌نده‌ڕه‌وودن، به‌ڵام به‌رپرسانی ئوستانی ئیسفه‌هان به‌ڵێنه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كردووه‌ و جووتیاران زه‌ره‌مه‌ند بوون. كه‌شاوه‌رزانی ئیسفه‌هانی داوا ده‌كه‌ن زیانه‌كانیان قه‌ره‌بوو بكرێته‌وه‌ و به‌رهه‌مه‌ كشتووكاڵییه‌كانیان به‌ نرخێكی گونجاو له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه‌ بكڕدرێت و كۆتایی به‌ چالاكی ده‌ڵاڵه‌كانی بازاڕی میوه‌ و ته‌ڕه‌بار بهێندرێت.