کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

‌مانگرتنی شه‌وانه‌ڕۆژی كرێكاران و بنه‌ماڵه‌كانیان له‌به‌رده‌م پترۆشیمی ئیلام

مانگرتنی شه‌وانه‌ڕۆژی كرێكاران و بنه‌ماڵه‌كانیان له‌به‌رده‌م پترۆشیمی

ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژه‌ بنه‌ماڵه‌ی كرێكارانی له‌سه‌ركار ده‌ركراوی پترۆشیمی ئه‌رغه‌وان گوسته‌ری ئیلام له‌به‌رده‌م ئه‌و ناوه‌نده‌ مانیان گرتووه‌، به‌ڵام تا به‌ ئه‌مڕۆ هیچ به‌رپرسێكی ڕژیم بایه‌خی به‌ داواكارییه‌كانیان نه‌دوه‌.

به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، بنه‌ماڵه‌ی كرێكاران به‌م سه‌رمازه‌ی زستانه ناچارن به‌ كاتی شه‌و له‌به‌رده‌م ده‌رگای چوونه‌ژووره‌وه‌ی پترۆشیمی ئه‌رغه‌وان گوسته‌ردا بخه‌ون، به‌ ڕۆژیش دا كرێكاران په‌یوه‌ست به‌ كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌كانیان ده‌بن و داوای ڕوونكردنه‌وه‌ی دۆخی پیشه‌یی، په‌رداختی داخوازییه‌ دواخراوه‌كان، نوێكردنه‌وه‌ی قه‌رارداد و پێدانی بیمه‌ی ده‌رمانی ده‌كه‌ن.