ڕۆژی شه‌ممه ٢٨ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، بۆ پێنجه‌مین ڕۆژ هاوکات به بانگەوازیی سەرتاسەری بۆ ساڵیادی خه‌زه‌ڵوه‌ری خوێناویی ٩٨، مانگرتنی سه‌راسه‌ری لە زۆربه‌ی شارەكانی ئێران درێژه‌ی هه‌یه.
بەپێی ڕاپۆرته‌كان، بازاڕه‌کان لە چەند ناوچەیەکی شاری “تاران”، “سه‌رده‌شت”، “شیراز”، “مه‌شهه‌د”، “ڕه‌شت” “سنە”، “ئێسفه‌هان”، “تەبرێز”، “شنۆ”، “مه‌هاباد”، “كرماشان”، “کامیاران”، “جوانڕو”، “ڕوانسه‌ر”، “شنۆ”، “مه‌ریوان”، “دیواندەرە”، “دێهگولان”، “بانە”، “سەقز”، “پیرانشار” و “بۆکان” ، بۆ پاڵپشتی له ڕاپەڕینی شۆڕشی گەلانی ئێران دەستیان بە مانگرتن کرد و سەرەڕای هەڕەشەی دەزگا ئەمنییەکان، دوکانەکانیان داخست.