کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مانگرتنی سەرتاسەری كارمه‌ندانی بانک له‌ ئێران

مانگرتنی سەرتاسەری كارمه‌ندانی بانک له‌ ئێران 5

کارمەندانی سیستمی بانکی ئێران لە کاتژمێر یازدەی بەیانی چوارشەممە ١٥ی خاكەلێوە، بەدوای بانگەوازی پێشوەختە، بە ڕاگرتنی چالاکییە خزمەتگوزارییەکان، دەستیان دایه‌ مانگرتن.

كارمه‌ندانی بانك پێشتر جەختیان لەوە کردبووەوە کە ئەمە تەنها هۆشدارییەکە بۆ بەڕێوەبەرە ناکارامەکانی سیستەمی بانکی ئێران و ئەگەر مافی فەرمانبەرانی ماندوو و خانەنشینکراوی سیستەمی بانکی وڵات بەدواداچوونی بۆ نەکرێت و لەلایەن بەڕێوەبەرانەوە وەڵام نەدرێتەوە، ئەوا مانگرتنی زیاتر ئەنجام دەدرێت . مانگرتووان هه‌روه‌ها ڕایانگه‌یاند کە ئەگەر به‌رپرسانی حكوومه‌ت تا ٢٠ی خاكەلێوە هیچ وەڵامێکی ڕوون بە داواکارییەکانیان نه‌ده‌نه‌وه‌، ئەوا چالاكییه‌كانیان له‌ سه‌رانسه‌ری وڵات په‌ره‌ پێ ئه‌ده‌ن و مانگرتنه‌كه‌یان به‌رفراوانتر ده‌كه‌ن.