به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٨ی مانگی پووشپه‌ڕ، كرێكارانی قه‌تاری شاریی ئه‌هواز بۆ دهۆمین ڕۆژی به‌رده‌وام، ده‌ستییان له كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكارانی پڕۆژه‌ی قه‌تاری شاریی ئه‌هوازی سه‌ربه “شیركه‌تی كیسون” له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی حه‌قده‌ستی ١٨ مانگ و جێژنانه‌كانییان، مانیان گرتووه. كرێكاران ڕایانگه‌یاندووه كه له ئێستادا ته‌نیا كرێكارانی به‌شی پاراستن و چاوه‌دێری له‌م پڕۆژه‌یه‌دا خه‌ریكی كارن و شیركه‌تی په‌یمانكاریی “كیسون”، به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌م پڕۆژه‌یه، به‌ڵێنیی به كرێكاران داوه كه هه‌تا كۆتایی مانگی پووشپه‌ڕ، حه‌قده‌ستی دوو مانگیان په‌رداخت بكات.