كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاره‌داریی مه‌نته‌قه ٣ی به‌نده‌ر عه‌باس ڕۆژی دووشه‌ممه بۆ چه‌نده‌مین جار له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی بڕی ٣ مانگ له حه‌قده‌سته‌كانیان، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و له به‌رامبه‌ر ئۆستانداریی ئه‌مشاره ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازیی وێڕای ئاماژه به‌وه‌یكه به‌ڵێنی به‌رپرسان بۆ كرێكاران ته‌نیا له ئه‌ندازه‌ی به‌ڵێندا ماوه‌ته‌وه، ده‌ڵێن: پێشتریش چه‌ندین جار له به‌رامبه‌ر ناوه‌نده‌كانی جۆراوجۆری ده‌وڵه‌تی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردبوو و خوازیاری په‌رداخت كردنی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان ببوون. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه ته‌نیا چه‌ند ڕۆژی ماوه‌ته‌وه بۆ سه‌ری ساڵی نوێ، هه‌تا ئێستا نه‌یانتوانیوه حه‌قده‌سته‌كانیان وه‌ربگرن.