هه‌ڵسووڕاوانی بزووتنه‌وه‌ی ژنان له له‌هێستان به پێكهێنانی كه‌مپێنێك له‌ژێر ناوی “مانگرتنی ژنانی له‌هێستانی”، له‌دژی یاسای نوێی قه‌ده‌غه‌كردنی له‌ناوبردنی كۆرپه‌ڵه له‌م وڵاته، داوایان له سه‌رجه‌م ژنانی له‌هێستان كردووه كه به‌ده‌م ئه‌م بانگه‌وازه‌وه بچن.
به‌دوای بڵاكردنه‌وه‌ی بانگه‌وازێك به‌م بۆنه‌وه، سه‌رجه‌م ژنانی له‌هێستان له ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٨ی ئۆكتۆبر ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و مانیان گرت. شایانی باسه، بزووتنه‌وه‌ی ژنانی له‌هێستان پێشتر مانگرتنی سه‌رتاسه‌ریان ئه‌زموون كردووه و ده‌رئه‌نجامێكی باشیان لێ وه‌رگرتووه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، ژنانی له‌هێستان له‌م ڕێگه‌یه‌ه‌وه توانی بوویان پێش به گه‌ڵاڵه‌یه‌كی هاوشێوه بگرن. به پێی ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه، له‌ناوبردنی كۆرپه‌له به گشتی قه‌ده‌غه ڕاگه‌یه‌ندرابوو و بۆ ئه‌و ژن و پزیشكانه‌ی كه له‌م یاسایه سه‌رپێچیان كردبایه، سزای زیندان دیاری كرابوو. ئه‌م حه‌ره‌كه‌ته ئێعترازییه حه‌فته‌یه‌ك به‌ر له ڕاگه‌یاندنی حوكمی دادگای ده‌ستووری له‌هێستان سه‌باره‌ت به قه‌ده‌غه‌بوونی له‌ناوبردنی كۆرپه‌ڵه، ده‌ستی پێكردووه. به پێی بڕیاری دادگای ده‌ستووری له‌هێستان، جیا له حاڵه‌ته‌كانی ده‌ستدرێژی سێكسی و له مه‌ترسی دابوونی گیانی دایكه‌كه، له‌ناوبردنی كۆرپه‌ڵه به هیچ چه‌شنێك ڕێگه‌پێدراو نییه.