به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٥ی مانگی دسامبر، به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ ١٤ی سه‌رماوه‌ز، یه‌كێك له گه‌وره‌ترین مانگرتنه سه‌رتاسه‌رییه‌كان له فه‌رانسه به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ندیكاكانی كرێكاری ئه‌م وڵاته مانگێك له‌وه‌پێش له دژایه‌تیی له‌گه‌ڵ “گوڕینی یاسای خانه‌نشینی” له لایه‌ن ده‌وڵه‌ت، داوایان له ئه‌ندامانی خۆیان داوای كردبوو تا ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٥ی دسامبر، ده‌ست بده‌نه مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری. له سه‌ندیكاكانی گه‌وره‌ی كرێكاران تا ئیتحادییه‌كانی خۆیندكارای به‌م مانگرتنه پێوه‌ست بوون. ده‌وترێت یه‌كه‌مین و گڕینگترین كاریگه‌ری ئه‌م مانگرتنه له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی هاتووچۆی شاری و به‌ین شاری له فه‌رانسه ده‌بێت. لانیكه‌م ٩٠ له‌سه‌د له هاتووچۆهكانی نێوان شاره‌كان و ١٥ له‌سه‌د له په‌روازه‌كانی خارجی بۆ فه‌رانسه و ٣٠ له‌سه‌د له په‌روازه‌كانی نێو ئه‌م وڵاته، هه‌ڵوه‌شاونه‌ته‌وه. هاوكات زۆربه‌ی كارمه‌ندانی فرۆكه‌خانه‌كان ده‌ستیان له كار كێشاوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها موعه‌لیمان و دهبیرانی فه‌رانسه له‌م مانگرتنه سه‌رتاسه‌رییه‌دا به‌شدارییان كردووه و زیاتر له ٤٠ له‌سه‌د له مه‌دره‌سه‌كانی سه‌ره‌تایی فه‌رانسه داخراون. ١٤٠ هه‌زار كه‌س له كارمه‌ندان و كرێكارانی شیركه‌ته‌كانی به‌رق، گازیش له‌م مانگرتنه‌دا به‌شدارن.