ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٠ی به‌فرانبار، سنفی كه‌وش فرۆشه‌كانی بازاڕی تاران له ناڕه‌زایه‌تی به زیادكردنی باج له‌سه‌ریان دووكانیان داخست و مانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ده‌وڵه‌تی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی له لایه‌حه‌ی بودجه‌ی ساڵی ١٤٠٣دا پێشبینی كردووه كه داهاتی ده‌وڵه‌ت له بواری وه‌رگرتنی باج دا بۆ ٤٩٪ به‌رز بێته‌وه. ئه‌وه له‌حاڵێكدا كه ڕێكخراوی به‌رنامه و بودجه سه‌باره‌ت به چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی هه‌ڵاوسان هۆشداری داوه‌ته ده‌وڵه‌ت. پێشتریش سنفی زێڕفرۆشه‌كانی ئێران له‌ئاست زیادكردنی باج مانیان گرتبوو و ئه‌مجاره‌ش سنفی كه‌وش فرۆشه‌كان په‌یوه‌ست به‌و مانگرتنه بوون.