ڕۆژی ڕابردوو و هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنەوەی ناڕەزایەتییەکان لە کوردستان و ئێران، دوکاندارانی شارەکانی دێهلوڕان و ئاودانان بە گشتی دوکانەکانیان داخست.
بەپێی ئەو وێنانەی کە بڵاوبوونەتەوە، دوکاندارانی شارەکانی دێهلۆڕان و ئاودانان دژ بە سەرکوتی دڕندانەی ناڕازیان و هەروەها بە هۆی بەڕێوەچوونی مەراسمی چلەمین ڕۆژی گیانبەختکردنی ناڕازیان، سەرجەم دوکانەکانیان داخست و هەروەها خوازیاری پەیوەست بوونی شارەکانی دیکە بە مانگرتنەکانەوە بوون. ئەمە لە کاتێکدایە کە بە پێی ڕاپۆرتەکان، لە ڕۆژانی ڕابردوودا ژمارەیەکی زۆر هێزی سەرکوت ڕەوانەی شارەکانی پارێزگای ئیلام کراون و حکومەت ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی هەر چەشنە ناڕەزایەتییەکی نوێ بە توندترین شێوە سەرکوت بکات.
