كرێكارانی شاغڵ له كارخانه‌كانی گرووپی میللی فولادی ئه‌هواز، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٩ی گوڵان، بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ مانگرتنیان ڕاگه‌یاند.
كرێكارانی ناڕازی له ڕاگه‌یاندنێك دا وتیان، خاوه‌نكار به بیانووی نه‌بوونی كاره‌با شیفتی ئێواره‌ی لابردووه به بێ ئه‌وه‌ی بیر له داهاتی كرێكاران بكاته‌وه. ده‌ركردنی ئه‌و بڕیاره له حاڵێكدایه كه وه‌زاره‌تی وه‌زه و ئیداره‌ی به‌رق هیچ بڕیارێكی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی شیفته كاریی ده‌رنه‌كردووه. ئه‌گه‌ر خاوه‌نكار بیه‌وێت شیفتی كاری كه‌م بكاته‌وه، ئه‌بێ حه‌قده‌ستی ته‌واوی كرێكاران په‌رداخت بكات، بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه‌ش كرێكارانی گرووپی میللی فولاد بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ له خواردن مان ده‌گرن.