به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “مه‌سعوود فه‌رهیخته و زه‌رتوشت ئه‌حمه‌دی ڕاغب” دوو به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ناوه‌ندی كه‌ره‌ج، دژ به سه‌ركوتی خه‌ڵكی ناڕازی له ئێران مانیان له خواردن گرتووه.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و دوو به‌ندكراوه سیاسییه له ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٣ی ڕێبه‌ندانه‌وه ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتن و هێشتا كاتێكیان به مه‌به‌ستی كۆتایی هێنان به مانگرتنه‌كه‌یان دیای نه‌كردووه. هاوكات ئه‌و دوو چالاكوانه به بڵاو كردنه‌وه‌ی نامه‌یه‌ك ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه خوازیاری كۆتایی هاتنی سه‌ركوتی ناڕازیان، سانسۆر، له‌سێداره‌دانی به‌ندكراوان و هه‌روه‌ها گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان بۆ سه‌ر ناڕازیانن و جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه كه له‌سه‌ر مانگرتنه‌كه‌یان به‌رده‌وام ده‌بن.
