به پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو به‌ندكراوی به‌ریتانیایی به ناوه‌كانی “كریگ و لیندزی فۆرمه‌ن” دژ به ناڕوونی ڕه‌وه‌ندی دۆسیه‌كه‌یان مانیان له خواردن گرتووه.
ئه‌و دوو شارومه‌نده به‌ریتانیاییه مانگی به‌فرانباری ساڵی ڕابردوو، كاتی سه‌فه‌ری ده‌وری دونیا و گه‌یشتنیان به شاری كرمان، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزران. پاشان ئه‌و دوو ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه تۆمه‌تی “سیخۆڕی” دژ به ڕژیم به‌سه‌ریاندا سه‌پێندرا و ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌كانی كۆماری ئیسلامی كران. شایانی باسه بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و دوو به‌ندكراوه باره‌ها خوازیاری ڕوونكردنه‌وه‌ی دووخی ته‌ندروستی و دۆسیه‌ی ئه‌و دوو كه‌سه بوون، به‌ڵام تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاو نه‌كراوه.
