کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

مانگرتنی دووكاندرانی پاساژی ئاشنا له‌ شاری سنه‌

0 1

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، دووكاندارانی پاساژی ئاشنا له‌ شاری سنه‌ له‌ به‌یانی چوارشه‌ممه‌ ١٧ی گوڵانه‌وه‌ دژ به‌ نه‌بوونی كاره‌با ده‌ستیان له‌ كار كێشاوه‌ و مانیان گرتووه‌.

به‌ وته‌ی كاسبكاران، هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم له‌ نێو پاساژ و سه‌ر شه‌قامی فێرده‌وسی جێگیر كراون و ڕێگه‌یان نه‌داوه‌ خه‌ڵك و دووكانداران له‌ به‌رده‌م پاساژ دا ناڕه‌زایه‌تی ده‌رببڕن. به‌و بۆنه‌وه‌ كاسبكارانی پاساژی ئاشنا چوونه‌ته‌ به‌رده‌م فه‌رمانداری و له‌وێ دا مانیان گرتووه‌.