دووکانداران و بازاڕییانی مەریوان له ناڕهزایهتیی به کوژران و بریندارکردنی ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییانی ئهمشاره لەلایەن هێزە ئهمنییهكان و هێزهكانی ئینتزامیی، مانیان گرتووە.
ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خەزەڵوەر، دووکانداران و بازاڕییانی مەریوان، بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین و مەحکوومکردنی کوژران و بریندارکردنی ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییانی ئەو شارە لە ماوهی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، دووکانەکانیان داخستووە. شایانی باسه، ژمارەیەکی زۆر لە هێزەکانی سپای پاسداران و لیباس شەخسییەکان لە شوێنە گشتییەکان و ئاستی شاری مەریوان بڵاوەیان پێکراوە و دۆخێکی نیزامی باڵی بەسەر ئەو شارەدا کێشاوە”. بە وتەی شایهت حاڵان، لە پێش دووکانەکانی مەریواندا، دوو هەتا سێ مەئموور و لیباس شەخسی دانراوە.