ڕۆژی سێشه‌ممه ١٢ی مانگی گوڵان، دووكاندارانی كۆمه‌ڵی تیجاری ئه‌تله‌س له شاری مه‌شهه‌د دژبه گوشاره‌كانی ئه‌ماكن و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان بۆ قه‌ده‌غه‌ی فرۆشتنی كاڵا به ژنانی بێ حجاب مانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئیداره‌ی ئه‌ماكن و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم له شاری مه‌شهه‌د به بیانووی ڕه‌چاو نه‌گرتنی یاسای زۆره‌ملێ حیجاب ده‌یان دووكان، كافه و ڕستورانیان داخستووه و گوشاریان بۆ كه‌سه‌به‌ی نێو كۆمه‌ڵه تیجارییه‌كان هێناوه بۆ ئه‌وه‌ی هیچ جۆره كاڵایه‌ك به ژنان و كچانی بێ حجاب نه‌فرۆشن. ڕۆژی ڕابردوو دووكاندارانی پاساژی ئه‌تله‌س له مه‌شهه‌د دژبه گوشاره‌كانی ڕژیم مانیان گرت و ڕایانگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر گوشاره‌كانی ڕژیم درێژه‌ی هه‌بێت ئه‌وه مایه‌پووچ ده‌بن و ناچارن دووكانه‌كانیان بۆ هه‌میشه دابخه‌ن.
