کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مانگرتنی دووباره‌ی كرێكارانی كارخانه‌ی كه‌ربۆنات سۆدیۆمی فیرووزئاباد

مانگرتنی دووباره‌ی كرێكارانی كارخانه‌ی كه‌ربۆنات سۆدیۆمی فیرووزئاباد

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١١ی پووشپه‌ڕ، كرێكارانی كارخانه‌ی كه‌ربۆنات سۆدیۆمی فیرووزئاباد بۆ جارێكی دیكه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشا و مانیان گرت.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ٢ هه‌زار و ٥٠٠ كرێكاری شاغڵ له‌ كارخانه‌ی كه‌ربۆنات سۆدیۆمی فیرووزئاباد كار ده‌كه‌ن و به‌شێكی زۆریان كرێكارانی ژنن كه‌ به‌ نیسبه‌ت پیاوان، حه‌قده‌ستی كه‌متر وه‌ر ده‌گرن و خاوه‌نكار له‌ دابینكردنی ئه‌منیه‌تی شوێنی كار خۆ ده‌بوێرێت. پێشتریش كرێكارانی ئه‌و ناوه‌نده‌ بۆ ماوه‌ی یه‌ك حه‌فته مانیان گرت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارخانه به‌ڵێنی دا داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ بكات، به‌ڵام هیچ یه‌ك له‌ به‌ڵێنه‌كان جێبه‌جێ نه‌كراوه‌‌. كرێكاران خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست، دابینكردنی ئه‌منیه‌تی شوێنی كار، پێدانی سه‌ختی كار، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و چاكسازی له‌ ژیان و مه‌عیشه‌تیان بوون.

بابەتی پەیوەندیدار

په‌یامی كرێكارانی چه‌پ و كۆمۆنیستی سنه‌ بۆ بایكۆتی هه‌ڵبژاردنی ڕژیم

-

به‌یانیه‌ی دایكانی دادخوازی كوردستان بۆ بایكۆتی شانۆی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی پێنج شارومه‌ند له‌ شاری شنۆ

-

زیادكردنی ماوه‌ی به‌ندكرانی ده‌ستبه‌سه‌ركراوێكی شۆڕشی ژینا له‌ شاری سنه‌

-

گواستنه‌وه‌ی زه‌ینه‌ب جه‌لالیان بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وی زیندان

-

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ئه‌ركان سالسی نه‌وت له‌ ئه‌هواز

-