ده‌یان هه‌زار كرێكار و كارمه‌ندی به‌شی خزمه‌تگوزاری ده‌رمانی له چه‌ند ئه‌یاله‌تی ئه‌مریكا، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٢ی ڕه‌زبه‌ر، له ناڕه‌زایه‌تی به كه‌می حه‌قده‌ست و مه‌زایا خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی ده‌زگای هه‌واڵنێری ئاسۆشه‌یتدپرێس، ٧٥ هه‌زار كرێكار و كارمه‌ندی به‌شی خزمه‌تگوزاری ده‌رمانی له ئه‌مریكا به‌شێوه‌ی هاوكات و له ئه‌یاله‌ته‌كانی كالیفۆرنیا، كلۆڕادۆ، ئۆرێگان و واشینگتۆن ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قام و له ئاست گرانی و هه‌ڵاوسان، كه‌می ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه. ناڕازیان به‌دوای بانگه‌وازی ئیتحادیه كرێكارییه‌كان ئه‌و مانگرتن و خۆپێشاندانه‌یان ڕێك خستووه و ڕایانگه‌یاندوو كه بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ درێژه به چالاكییه‌كان ئه‌ده‌ن.
