کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مانگرتنی خۆیندكارانی علووم پزیشكی بوشهر

تحصن دانشجویان علوم پزشکی بوشهر

تحصن دانشجویان علوم پزشکی بوشهر

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٩ی سه‌رماوه‌ز، له‌ ئه‌نجامی به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌ی ده‌بیرانی ئه‌نجومه‌نی گۆڕانخواز له‌گه‌ڵ وه‌زیری بێهداشت، خۆیندكارانی زانكۆی علووم پزیشكی شاری بوشهر بۆ یادی گیانبه‌خت كردووانی خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م دواییانه‌، یه‌ك ده‌قێقه‌ بێده‌نگییان ڕاگرت.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، له‌ ئه‌نجامی ئه‌م دانیشتنه‌، یه‌كێك له‌ خۆیندكاران به‌ نوێنه‌رایه‌تیی له‌ خۆیندكارانی دیكه‌ به‌ ئاماژه‌ به‌ پێشێل بوونی مافی خۆیندكاران له‌ ماوه‌ی ٦ ساڵی ڕابردوو و جێبه‌جێ نه‌كردنی به‌ڵێنه‌كانی ڕژیم ڕایگه‌یاند: ٦ ساڵ به‌ دوای هاتنه‌سه‌ركاری ده‌وڵه‌تی نوێ، هه‌روه‌ها ئه‌نجمه‌نه‌كانی گۆڕانخواز، ئیتحادییه‌یان نیه‌ و ئاواته‌كان بۆ زانكۆێكی ئه‌من به‌ جیاتی  زانكۆی ئه‌منییه‌تی، ڕوو ڵه‌ كۆتایییه‌. دواتر هه‌موو خۆیندكاران شوێنی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان چووڵ كرد و له‌ حه‌وشه‌ی وه‌زاره‌تی بێهداشت، مانیان گرت.