ڕۆژی چوارشه‌ممه ٤ی به‌فرانبار، كۆمه‌ڵێك له خۆیندكارانی زانكۆی علووم پزیشكی شاری شیراز له ناڕه‌زایه‌تیی به كه‌م كردنه‌وه‌ی حقووقی ساعه‌ت كاری خۆیندكاران له نه‌خۆشخانه‌كان، كۆبوونه‌وه.
ئه‌م خۆیندكارانه ڕایانگه‌یاندووه: زانكۆی علووم پزیشكی حقووقی ساعه‌ت كاری خۆیندكاران له نه‌خۆشخانه‌كاندا له ٥ هه‌زار و ٥٠٠ تمه‌ن به ٤ هه‌زار و ٢٠٠ تمه‌ن كه‌می كردووه‌ته‌وه. ناڕازییان به‌م بڕیاره‌ی زانكۆه كه خۆیندكاران له به‌شه جۆراوجۆره‌كانی نه‌خۆشخانه كارده‌كه‌ن، خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حقووقه‌كانیان بوون.