ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٧ی گوڵان، كۆمه‌ڵێك له خوێندكارانی زانكۆی عه‌لامه‌ی ته‌باته‌بایی دژ به سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی، ژووره‌كانی خوێندنیان داخست و له نێو مه‌حه‌وه‌ته‌ی زانكۆدا كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، خوێندكارانی ناڕازی به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی سه‌ركوتگه‌رانه‌ی كۆماری ئیسلامی نیشان داوه و خوازیاری ئازادی زیا نه‌به‌وی، هه‌ستی ئه‌میری و هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون. له هه‌واڵێكی دیكه دا، ڕۆژی ڕابردوو به‌ندكراوێكی سیاسی پێشوو به ناوی “حه‌مید جه‌عفه‌ر كاشانی” له یه‌كێك له شه‌قامه‌كانی تاران، دروشمه‌كانی “تا ئاخوند كفن نه‌كرێت، نیشتمان نابێته جێی ژیان” و “مه‌رگ بۆ ئه‌سڵی ولایه‌تی فه‌قیه“ی به‌رز كردووه‌ته‌وه و له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراوه.