ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٤ی خاكه‌لێوه، خوێندكارانی زانكۆی ئه‌لزه‌هرای تاران دژ به خراپی كوالێتی خۆراك مانیان گرت.
ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژه به‌رده‌وام هه‌واڵی مانگرتنی خوێندكاران له زانكۆكانی ئێران بڵاو ده‌بێته‌وه. ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ش خوێندكارانی زانكۆی ئه‌لزه‌هرا زه‌رفی خۆراكه‌كانیان له نێو مه‌حه‌وه‌ته‌ی زانكۆ فڕێ دا و به‌و شێوه‌یه ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی زانكۆ به ته‌ندرووستی خوێندكاران نیشان دا. به وته‌ی خوێندكاران، دۆزینه‌وه‌ی بوونه‌وه‌ر و شیشه له نێو خۆراك، سه‌ره‌تا له زانكۆكانی ئه‌میركه‌بیر، زانیاری و سه‌نعه‌ت و به‌هه‌شتی ده‌ستی پێكردووه و به شێوه‌یه‌كی سیستماتێك په‌ره‌ی سه‌ندووه. به‌پێی زانیارییه‌كان، له شه‌ش مانگی دووهه‌می ساڵی ڕابردوودا، به لانیكه‌م ٢٤٠ خوێندكار به‌هۆی خواردنی خۆراكی بێ كواڵێتی ژاراوی و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان كراون.