“ئەرکان پاڵانی جاف” تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی سەرپێڵی زەهاو کە سزای ٧ ساڵ بەندکرانەکەی لە زیندانی ڕەجایی شەهری کەرەج تێپەڕ دەکات، ڕۆژی هەینی ٢٠ی جۆزەردان بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە بێبەشکرانی لە خزمەتگوزاری پزیشکی و ڕێگری بەرپرسانی زیندان لە ناردنی بۆ مرەخەسی، مانی لە خواردن گرتووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ناوبراو کە زیاتر لە ٤ ساڵە لە زیندانی ڕەجایی شەهری کەرەج ڕاگیراوە، ماوەی پێنج ڕۆژە مانی لە خواردن گرتووە. جێگای ئاماژەیە کە ناوبراو نەخۆشی پرۆستاتی هەیە و لە ماوەی ئەو ساڵانەی کە لە زیندان بووە لە مافی خزمەتگوزاری و پێ ڕاگەیشتنی پزیشکی بێبەش کراوە.