ڕۆژی ڕابردوو، “مەسعوود فەرهیخته” مامۆستا و بەندکراوی سیاسی مانگرتنی لە خواردن ڕاگەیاندووە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، ناوبراو بە هۆی دژ بە دۆخی خراپی بەندکراوان لە زیندانەکانی ڕژیم، نەبوونی پێداویستییە سەرەتاییەکانیان، بێبەش کرانیان لە نمافی دەرمان و هەروەها چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان مانی لە خواردن گرتووە و جەختی لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە لە ئەگەری وەدینەهاتنی داخوازییەکانی، مانگرتنەکە پاش سێ ڕۆژ دیسان بەردەوام دەکات و بەندکراوانی دیکەش دژ بە ئەم کردەوەی ڕژیمە مان لە خواردن دەگرن.
