به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، “بێهفه‌ر لاله‌زاری” به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ئێڤین، دژ به سه‌ركوتی دڕندانه‌ی ناڕازیان له ئێران مانی له خواردن گرتووه.
به‌پێی دوایین هه‌واڵه‌كان، ئه‌و به‌ندكراوه له ڕۆژی ٢٢ی ڕێبه‌ندان و هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵیادی به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، مانگرتنه‌كه‌ی ده‌ستپێكردووه و به بڵاوكردنه‌وه‌ی فایلێكی ده‌نگی، وێڕای ئاماژه به شێوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركران و گوشاری هێزه ئه‌منیه‌كان بۆ سه‌ر خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی، جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه كه كاتی ئه‌وه هاتووه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی پاش ٤٧ ساڵ سه‌ركوتی دڕندانه‌ی ناڕازیان، وڵامده‌ره‌وه‌ی جه‌نایه‌ته‌كانی بێت.
