بەپێی ڕاپۆرتەکان، بێهزاد ڕەسووڵی، بەندکراوی سیاسی تەمەن ٤٣ ساڵەی خەڵکی شاری سەقز، زیاتر لە دوو مانگە دژ بە ئەو حوکمەی بەسەردا سەپێندراوە، مانی خواردنی وشک گرتووە.
سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژە بەوە دەکەن کە ناوبراو لە ئەنجامی ئەم مانگرتنەدا تووشی کەمبوونەوەی زۆری کێشی جەستەی بووە و کێشی لە زیاتر لە ٨٠ کیلۆوە بۆ نزیکەی ٥٠ کیلۆ دابەزیوە. هەروەها بە هۆی درێژەی مانگرتنەکە، دۆخی جەستەیی و دەروونیی ناوبراو ڕۆژ بە دوای ڕۆژ خراپتر دەبێت. شایانی باسە کە بێهزاد ڕەسووڵی ساڵی ١٤٠٤ی هەتاوی، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دادگا ئینقلابی سەقزەوە بە تۆمەتی “ئەندامێتی یەکێک لە حیزبەکانی کوردستان” حوکمی 8 ساڵ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێندراوە.
