کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

مانگرتنی بێسنووری كرێكارانی وێستگه‌كانی بێنزین له‌ لوبنان

اعتصاب نامحدود پمپ بنزین‌ها در لبنان2

اعتصاب نامحدود پمپ بنزین‌ها در لبنان2

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، مانگرتنێك كه‌ له‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٧ی نۆوامبره‌وه‌ له‌ وێستگه‌كانی پۆمپی بێنزین له‌ لوبنان ڕاگه‌یه‌ندرابوو، هه‌روا به‌رده‌وامه‌.

ناوه‌ندی سه‌ربه‌ خاوه‌نانی پۆمپی بێنزینه‌كان له‌ لوبنان ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ ناچارن بێنزین به‌ دۆلار بكڕن و به‌ دراوی ناوخۆیی به‌ كڕیارانی بفرۆشن. خۆپیشاندانه‌كان له‌ لوبنان له‌ شه‌ش حه‌فته‌ له‌مه‌وبه‌ره‌وه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ ناله‌باربوونی بارودۆخی ئابووریی، گه‌نده‌ڵی ده‌وڵه‌تی و ناكارامه‌بوونی نیزامی سیاسیی لوبنان ده‌ستی پێكردووه‌ و ناڕازییان خۆازیاری گۆڕینی پێكهاته‌ی سیاسی له‌م وڵاته‌ن. خۆپیشانده‌ران، سیاسه‌تمه‌داره‌كانی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان و حیزبه‌كان به‌ گه‌نده‌ڵی تاوانبار ده‌كه‌ن و خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی گشتی له‌ پێكهاته‌ی ده‌سه‌ڵاتن. شایانی باسه‌، به‌دوای كۆتایی شه‌ڕی ناوخۆیی لوبنان له‌ ساڵی ١٩٩٠، زۆربه‌ی ڕێبه‌رانی سیاسی ئه‌م وڵاته‌ له‌ فه‌رمانده‌كانی پێشووی گرووپه‌ میلیشیاكان پێكهاتوون.