ڕۆژی هه‌ینی ١٩ی مانگی سه‌رماوه‌ز، شاروه‌ندانی “میانمار” له درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تی دژ به كووده‌تاچیانی ئه‌و وڵاته، ده‌ستیان دایه مانگرتنی بێده‌نگی و دووكان و بازاڕاه‌كانیان داخست و له‌ماڵه‌وه مانه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، زۆربه‌ی بازاڕه‌كان داخراوه و شه‌قامه‌كان له دووهه‌مین ڕۆژی خۆیدا به تواوی چووڵ كراون. به وته‌ی خه‌ڵكی ناڕازی تا ئه‌و كاته‌ی به داخوازییه‌كانیان ده‌گه‌ن، به‌رده‌وام ئه‌بن له مانگرتن. شایانی باسه كه كووده‌تاچیانی “میانمار” له ئه‌وه‌ڵی مانگی فێوریه و هاوكات له‌گه‌ڵ پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پاڕله‌مانی ئه‌و وڵاته ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته‌وه گرت. ڕۆژی ٢٤ی مانگی مارس، یه‌كه‌مین بانگهێشتی مانگرتنی بێده‌نگی به دروشمی “ده‌نگی خامۆشی، ڕه‌ساترین ده‌نگه” ده‌ستی پێكرد. هاوكات دژبه‌رانی ده‌سه‌ڵاتی نیزامی له‌و وڵاته ڕایاگه‌یاندووه: كه‌مپه‌ینێك له ژێر ناوی “كه‌مپه‌ینی ڕه‌ش” ده‌ست پێ ئه‌كه‌ن و وێنه‌ی خۆیان به جل و به‌رگی ڕه‌ش و سێ ئه‌نگۆستیله كه نیشانه‌ی سه‌ركه‌وتنه، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.