
ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ی ڕەشەممە، به‌ندكراوانی بەندی ١٥ی زیندانی ناوەندیی ورمێ، له ناڕه‌زایه‌تیی به پێنەدانی مه‌ره‌خه‌سی مانیان گرت.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئەم بەندە كه ٤٥٠ زیندانیی تێدایە، ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ی ڕەشەممە، بە نیشانەی ناڕەزایەتیی دەربڕین چێشتەکەی نێوەڕۆیان ڕشتووه. شایانی باسه، بەڕێوەبەری گشتی و بەرپرسانی زیندان، هەڕەشەیان لە زیندانییان کردووە کە لە ئەگەری درێژەدان بە مانگرتن، به‌رخوردی جیدیان له‌گه‌ڵ ده‌كرێ و ئه‌وانه‌ی كه حوكمی ئێعدام‌یان هه‌یه حوكمه‌كه‌یان به‌كرده‌وه ده‌ر دێت. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ڕۆژی پێنجشەممە چوار به‌ندكراو بە گومانی تووشبوون بە په‌تای کۆرۆنا لە بەندی ١٥ی ئه‌م زیندانه، ڕەوانەی نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان کراون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، پاش بڵاوبوونەوەی ویرووسی کۆرۆنا لە شاره‌كانی ئێران و کوردستان، بەرپرسی دەزگای قه‌زایی ڕژیم لە بەخشنامەیەکدا بە تەواوی ناوەندە قه‌زاییه‌کانی ڕایگەیاندبوو کە هەتا ڕێكه‌وتی ١٥ی خاکەلێوەی ساڵی ٩٩، بە دانانی وه‌سیقه یان کەفالەت به به‌ندكراوانی مەحکووم بە زیندان مه‌ره‌خه‌سی بدرێت، بەڵام ئەو بەخشنامەیە ئەو زیندانییە سیاسییانە ناگرێتەوە کە زیاتر لە ٥ ساڵ زیندانییان هەیە.
