به‌پێی ئه‌و وێنه ئاسمانیانه‌ی له میدیاكانی جیهان بڵاو كراوه‌ته‌وه، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٩ی ڕێبه‌ندان، یه‌كێك له ئۆتووبانه‌كانی شاری “دێهلی نه‌و” له هندووستان له‌لایه‌ن كه‌شاوه‌رزانی ناڕازییه‌وه به ته‌واوی داخراوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان،ڕیزێكی چه‌ندین كیلۆمتری له تراكتۆری كه‌شاوه‌رزان ئۆتووبانێكی شاری دهێلی نه‌وی به‌ستووه و هێزه‌كانی پۆلیس هه‌وڵیان داوه به گازی فرمێسك‌ڕێژ كۆبوونه‌وه‌ی هه‌زاران كه‌سی كرێكاران تێك بده‌ن به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون. كه‌شاوه‌زرانی هندووستانی وه‌كوو هاوپیشه‌كانیان له ئورووپا خوازیاری ته‌زمینی نرخی گونجاو بۆ كڕینی به‌رهه‌مه كشتووكاڵییه‌كانیان، پێدانی وامی بێ به‌هره و كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی سووته‌مه‌نی بوون.