ڕۆژی چوارشه‌ممه ٧ی جۆزه‌ردان، كامیۆن‌داران له چه‌ند شاری دیكه‌ی ئێران له‌وانه بارهه‌ڵگره‌كانی پاڵاوگه‌ی ئابادان په‌یوه‌ست به مانگرتنی سه‌راسه‌ری هاوكاره‌كانیان له شاره‌كانی كوردستان و ئێران بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كامیۆن‌داران له به‌نده‌ره‌كانی جنووب و شۆفێرانی بارهه‌ڵگر له پارێزگاكانی خۆراسان، ئه‌رده‌بیل، ته‌ورێز، ورمێ، كرماشان، هه‌مه‌دان، كوردستان، لۆڕستان، ئه‌راك، فارس، كرمان، خووزستان، ئیلام، سیستان و به‌لووچستان په‌یوه‌ست به مانكرتنی سه‌رانسه‌ری كامیۆن‌داران بوون. هاوكات ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم بۆ كۆتایی هێنان به مانكرتنه‌كه ده‌ستیان داوه‌ته سه‌ركوتی شۆفێران و له شاره‌كانی سنه و شاباد چوار كامیۆندار به ناوه‌كانی كاوه مورادیان، سدیق محه‌ممه‌دی، ڕزگار مورادی و شه‌هاب دارابی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. جێگای ئاماژه‌یه كه ١١ شۆفێری كرماشانیش له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و هاوكاره‌كانیان له به‌رده‌م ئوستانداری خۆپێشاندانیان كردووه.