“به‌هاره هیدایه‌ت” به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ئێڤین له نامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: قه‌تڵی حكوومه‌تی “جه‌واد ڕۆحی” به توندی شه‌رمه‌زار ده‌كات و بۆ پشتیوانی له شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی” و له ناڕه‌زایه‌تی به‌و قه‌تڵه حكوومه‌تیه، مان له خواردن ده‌گرێت.
له به‌شێكی ئه‌و نامه‌یه‌دا هاتووه: له سه‌روبه‌ندی ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی “ژینا ئه‌مینی”، بكوژانی ده‌ستیان داوه‌ته سه‌ركوتی وه‌حشیانه تاكوو ناوێك كه بووه‌ته ڕه‌مزی سه‌ركه‌و‌تن له یاد و ویژدانی خه‌ڵك دا پاك كه‌نه‌وه. سه‌ركوتگه‌رانی حكوومه‌ت وا ئه‌زانن كه ده‌توانن ناوی ئازادی و ویژدانی مرۆڤایه‌تی به‌ند بكه‌ن. من به‌پێی ویژانی ئازادم، به نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌رانبه‌ر به زیندانیكردنی “ئیلاهه محه‌ممه‌دی” و “نیلووفه‌ر حامیدی” دوو هێمای بزووتنه‌وه‌ی “ژن،ژیان،ئازادی” و له ناڕه‌زایه‌تی به قه‌تڵی حكوومه‌تی “جه‌واد ڕۆحی”، هه‌روه‌ها به مه‌به‌ستی پشتیوانی كردن له ژنانێك كه ماوه‌ی یه‌ك ساڵه خه‌بات ده‌كه‌ن له ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌وه مان له خواردن ده‌گرم.