هاشم مورادی بەندکراوی سیاسی تەمەن ٤٠ ساڵی خەڵکی پیرانشار کە ئێستا لە بەندیخانەی نەغەدە سزای پێنج ساڵ بەندکرانهكهی تێپەڕ دەکات، لە ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی خەرمانانه‌وه له‌ناڕه‌زایه‌تی بە بێبەشکرانی لە مافی مرەخەسی، لێوەکانی دووریوە و مانی لە خواردن گرتووە.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “هاشم مورادی” خەڵکی گوندی “شیناوێ”ی پیرانشاره و پاییزی ساڵی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانه‌وه به تۆمه‌تی “هاوكای له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” دەستبەسەر و دواجار له‌لایه‌ن دادگاوه سزای پێنج ساڵ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ردا سه‌پا. جێگای ئاماژه‌یه كه ناوبراو لە ماوەی ئەو ٨ مانگەی کە لە بەندیخانەی نەغەدە ڕاگیراوە لە مافی مه‌رەخەسی بێبەش بووە و داواکارییهكهی به‌رده‌وام له‌لایه‌ن به‌رپرسانی زیندانه‌و ڕه‌تكراوه‌ته‌وه.